« Les peshmergas, seul rempart face à Daech », par BHL, en version kurde publiée sur BAS NEWS, au Kurdistan irakien (le 30 juin 2015)

erbilC’est à l’occasion de la conférence internationale anti-Daech, qui s’est tenue à paris le 2 juin 2015, que ce texte est paru. BHL, n’ayant de cesse depuis longtemps que de soutenir les Kurdes dans cette guerre pour notre liberté, y témoigne une fois de plus sa conviction que seuls ces derniers ont infligé aux barbares surmotivés et surarmés de l’Etat Islamique des revers significatifs et que de ce fait, il est de notre devoir de les aider militairement et de leur fournir les renforts en armes nécessaires. « Aiderons-nous, donc, les Kurdes à nous aider ? Les aiderons-nous à porter, avec nous, les valeurs de la démocratie et du droit ?
Ce serait le choix de la raison et de l’honneur. C’est le seul parti possible pour une coalition soucieuse de sauver la civilisation en même temps qu’elle vaincrait le terrorisme. » Voici donc ce Bloc-notes dans sa version kurde, hautement symbolique, publiée par l’agence indépendante BAS NEWS, basée à Erbil, au Kurdistan irakien. 

كۆنفرانسێكی دژە-داعش ڕۆژی سێشەمە، 2ی حوزەیران لە پاریس بەسترا.
لەو كۆنفرانسەدا، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، کە پێداگرە لەسەر ڕەتكردنەوەی ناردنی هیچ هێزیکی زەمینی، لە مەیدانی ئامادەبوواندا بوو.
هەر لەم کۆبونەوەیە، عەرەبستانی سعودییە، ئەركی «گرووپی كار»ی پێ سپێردرا، كە تەرخانكراوە بۆ (لێکۆڵینەوە) لە «سەرچاوە (داراییەكانی)” دەوڵەتی ئیسلامی. (سەرسام دەبین كاتێك دەزانین ئەو رۆڵەی ئەو وڵاتە بینیوویەتی لە پارەپێدانی هەوەڵیی بەو رێكخراوە).
توركیا، سەرۆكایەتیی گرووپی (لێکۆڵینەوە لە) «گواستنەوەی شەڕكەرەكان» دەكات (بەڵێ توركیا، هیچ كەس نییە ئەوە نەزانێ كە یەكێكە لە پردەكانی پەڕینەوەی كاندیداكانە بۆ شەڕی جیهاد كە لەئەوڕوپاوە دێن، یان بۆی دەگەڕێنەوە!).
ئوسترالیاش لوتفی نواندووە چەند ڕاوێژكارێكی بۆ میرنشینەكانی عەرەب ناردووە.
عیراقیش، كە سوپاكەی دوو هەفتە بەر لە ئێستا لە ڕومادی هەرەسی هێنا.
لە كۆنفرانسەكە نوێنەری پانزە دەوڵەتێكی دیكەشی تێدابوو لە نموونەی نیوزیلەندە، یان بەلجیكا، کە نازانین ڕۆڵیان چی بوو لەوێ.
بەڵام تاقە سوپایەك كە ئەمڕۆ لە بەرامبەر سەرپەڕێنەرەكان وەستاونەتەوە، كە تەنیا ئەو سوپایە لە توانای دایە سنوورێكی 1000 كیلۆمەتری بپارێزی؛ زیاد لەوەش، تاقە سوپایەكە كە بستەخاكێكی خۆی بەجێ نەهێشتووە، بەڵكو توانیویەتی زەوییەكانی نزیك شەنگال، یان سەرووی بەنداوی مووسڵیش بگرێتەوە، كە ئەوانە چەند شوێنێكی ستراتیژی سەرەكین، سوپایەك كە بەبێ هاریكاریی ئەو سوپایە، شاری ڕەمزی كۆبانێ لە كانوونی دووەم دەكەوتە دەست بەربەرییەكان، كە پێشتر سێ چارەگی شارەكەیان داگیركردبوو. بە یەك وشە سوپای كوردی، سوپای كوردیی عێراق و پێشمەرگە پاڵەوانەكانی، بۆ ئەم كۆنفرانسە داوەت نەكرابوون.
پرسەكە بەشێوەی دیاردەیەكی لاوەكییانە دێتە بەرچاو. جگە لەوەش ئەم کۆبوونەوە بێهودەیە بە هیچ ئەنجامێك نەگەیشت، بەڵام ئەوە مانای ئەو دەسەڵاتە دەگەیەنێ كە دوو یاریزان بەكاری دەهێنن بۆ سەر هاوپەیمانان بۆ ئامانجەكانی جەنگ بە كەمترین ئیشكالیەت:
عێراق، كە كوردستان تەنیا لە ڕووی كارگێرییەوە «ناوچەیەكی ئۆتۆنۆمە»، سەركردەكانی عێراق لە جیاتی ئەوەی یەك بستە خاكی ژێر قەڵەمڕەوی تێكشكاوی خۆیان بەجێ بهێڵن، وایان پێ باشتربوو سانسۆری گەواهیدانی تاقە جەنگاوەرەكانی سەر گۆرەپانەكە بكرێت كە چەند شتێكی ورد، كۆنكرێت و پۆزەتیڤانەیان پێیە بۆ گێڕانەوە لە كۆنفرانسەكە.
توركیا، كە ئەندامەتی لە ناتۆدا، تا ئێستا، هەرگیز نەیتوانیوە وا لە تورکیا بکات لە هێڵی لە ڕادەبەدەری دژە-كوردانەی خۆی لابدات: بەڵێ ئەردۆگان بیر لە هەموو شتێك دەکاتەوە. بیركردنەوەكانی وادیارە ئەوەیە كە دەڵێ من ئامادەم هەموو مانۆرێك بكەم و هەموو هاوپەیمانییەتێك بكەم، من ئامادەم یاری بە كارتی ئیسلامگەرایی هەرە توندڕۆ و هەرە جینایەتكار بكەم، نەوەكا كەمترین ریسكی ئەوە بگری، كە ببینێ كوردەكانی توركیا بیانوو بێننەوە بۆ ئازایەتیی برا کوردە عێراقییەكانیان بۆ ئەوەی مافە سیاسییەكانی خۆیان وەبیر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بهێننەوە.
بۆیە رەوشەكە بەشێوەیەكی تراژیدی لەبەرچاوە.
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئۆباما بە هیچ نرخێك نایەوێ هیچ ئیلتیزاماتێكی سوپایی سەرزەمینی لە ئەستۆ بگرێت. تەنیا دوو هێز هەیە، دووان تەنیا كە دەتوانن بەرەو ڕووی داعش بوەستنەوە.
یان ئەوەتا میلیشیا شیعەكان؛ کە جێگەی دڵنیایی نین. تاكو ئێستا ئەو هێندە بەڵگەیان بەدەستەوە نەداوە لەبارەی توانستی سەربازییان. هەتا ئەگەر ئەوانەش بە دەستەوە بدەن، ئەوا نرخەكەی بۆ ناوچەكە بریتی دەبێ لە بەهێزكردنی دراماتیكی ڕۆڵی ئێران و لە كەژاوەی تاوانی جەنگ، تۆڵەسەندنەوەی بە كۆمەڵی دژ بە سوننەكان و مەسیحییەكان و كوشتوبڕ و تیرۆر لە ئاواییە «ئازادكراوەکان» كە لە لایەن «كەتائیبی تۆڵەسەندنەوە» تێبینی كراوە.
یانیش ئەوەتا، پێشمەرگە، كە من دووبارەی دەكەمەوە، ئەوان تاقە هێزن كە بتوانن گورزی گورچكبڕ لە دوژمن بدەن و لەوانەش پرۆژەی سیاسییان، تام و چێژ و پراكتیكردنی فرەیی (پلورالیزم)، چەمكیان بۆ ئیسلام، ئازادیی ویژدان و باوەڕیان، ئەو پایەی كە ئافرەت لەناو كۆمەڵگە و لەناو سوپایاندا هەیەتی، بێ وینەن لە جیهانی ئیسلامی و دەکرێ ببن بە نموونەیەك بۆ ناوچەكە.
كەواتە، ئایا یارمەتی كورد بدەین بۆ ئەوەی یارمەتیمان بدەن؟ یارمەتیان بدەین لەگەڵ ئێمە بەهاكانی دیموكراسی و یاسا هەڵبگرن؟
ئەمە هەڵبژاردەی عەقڵ و شەرەفە.
ئەمە تاقە لایەنی شیاوە بۆ هاوپەیمانیێتییەكی خواستیار بۆ ڕزگاركردنی شارستانی و لە هەمان كاتیشدا شكستهێنان بە تیرۆریزم.
ڕاستە ئەمە پێویستیی بەوە دەکات کە چەكی میلانی بەخۆئاراستەكراو، چەكی دژە تانك، دەبابە، بە هەولێر بدرێت، كە پێویستییەكی زۆری پێیەتی و بەبێ ئەو چەكانە، باشترین جەنگاوەری جیهانیش ناتوانێ لە بەرامبەر بەربەرییەتی فرەهاندراو، پڕچەك كە تازە دەستیان بەسەر جوبەخانەی چەك و چۆڵی سوپای عێراقدا گرتووە لە رومادی، بوەستێ.
ئەوە ڕاستە كە ئەو یارمەتییە سەربازییە زۆروزەوەندە بۆ خۆی پێویست بە سیاسەتێكی پێداگر لەسەر تێپەڕكردنی ڤیتۆی بەغدا، دژ بە لێكدانەوەی چەوتی ئەنقەرە، خۆوەدوورگر لەو تەڵانەی كە تاران دەینێتەوە، دەکات. بە كورتی، بە دژوەستانەوە لە یاریی گەورەی سێ ئیمپراتۆرییەكە (عەرەبی و عوسمانی و ئێرانی) كە خەریكە خۆیان دروست دەكەنەوە و هەموو ئاماژەکان ئەوە نیشان دەدەن، كە بەداخەوە، ئەوە لە میانی میراتە (مێژووییە) جوانەکانیاندا نییە كە دەگەڕێتەوە.
فرانسوا هۆلاند كاتێك لە كۆشكی ئەلیزێ، لە سەرەتای مانگی نیسان، پێشوازی لە سەركردە پێشمەرگەكان كرد بەسەرۆكایەتیی وەزیر، مستەفا سەیید قادر، وا دیاربوو كە ئامادەبوو (بۆ پێشکەشکردنی ئەم یارمەتییە)، بەڵام هاوپەیمانەكانی لە كوێن؟ چییان دەوێ؟ ئایا دەشێ ئەوان دەستبەرداری ئەوە بن لێ بگەرێن مێژوو بە بێ ئەوان بنووسرێتەوە – واتە وەك هەمیشە وایە، دژی ئەوان بنووسرێتەوە- لەناو ئەو ناوچە تازەیەی پڕ لە گێژاو، كە لە بەغداوە تا دیمەشق درێژ دەبێتەوە و شەپۆلەكانی تا نیۆیۆرك، بەرلین و پاریسیش هەستی پێ دەكرێت؟
وەڵامەكەی لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەبینین.
كوردەكان، وێرای ئەوەی كە ئازایەتییەكی بێ وێنەیان هەیە، بەڵام ناتوانن ماوەیەكی دوورودرێژ بە بێ هێزی پشتیووانی بەرگە بگرن.

http://www.basnews.com/news/2015/06/30/پێشمەرگە-تاکە-هێزن-کە-دەتوانێ-شەڕی-داع/

 

 


Classés dans :